٧ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٢:٢٤
6360 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 103 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6360 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 103  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 55  هەزار و 933  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و  268 هەزار و  263 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 50 هەزار و  553 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.